١٨ ئایاری ٢٠٢٥
کەشناسی هەرێم ڕایگەیاند، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و هەروەها ئەگەرى تۆزێکى کەم لە هەندێ ناوچە هەیە.
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم، دەربارەی کەشی پێشبینیکراوی ئەمڕۆ و سبەی ڕایگەیاند، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و لە هەندێ ناوچەى جیا جیا نیمچە هەور دەبێت هەروەها ئەگەرى تۆزێکى کەم لە هەندێ ناوچەى باشوورى هەرێم هەیە.
ئاماژەی بەوەشکرد، پلەکانی گەرما بە (2- 3) پلەى سیلیزى بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ بەرز دەبێتەوە.
دەربارەی کەشوهەوای سبەینێش ڕایگەیاند، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و پلەکانی گەرما بە (2-3) پلەى سیلیزى نزم دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ.
بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:-
هەولێر : 35 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 33 پلەی سیلیزی
دهۆک : 33 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 37 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 34 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 33 پلەی سیلیزی
سۆران : 31 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 21 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 39 پلەی سیلیزی