ئەمڕۆ ئەم شوێنانە مووچە وەردەگرن

١٨ ئایاری ٢٠٢٥

بڵاویبکەرەوە لە

دابەشکردنی مووچە بەردەوامە و ئەمڕۆ چەند وەزارەتێکی دیکە مووچەی مانگی چوار وەردەگرن.

بەپێی ئەو لیستەی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم، بڵاویکردووەتەوە ئەمڕۆ یەکشەممە، مووچەی مانگی چواری وەزارەتەکانی (کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، ڕۆشنبیری و لاوان، کارەبا، ئەوقاف و کاروباری ئاینی، خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی) دابەشدەکرێت.

هەر بەپێی لیستەکە، هەر ئەمڕۆ، سەرۆکایەتیی پەرلەمان، سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران، سەرۆکایەتیی هەرێم، پێشمەرگە (دیوان، لیواکان)، یەکەی 70 و 80، پۆلیسی دامودەزگا نەوتییەکان، ئەنجومەن و دەزگای ئاسایش، هێزی زێرەڤانی و فەرماندەی بەرگریی فریاکەوتن، مووچە وەردەگرن.