دەربارەی کۆبۆنی خۆراکی هاوڵاتییان راگەیەنراوێک بڵاوکرایەوە
١٧ ئایاری ٢٠٢٥
بڵاویبکەرەوە لە
وەزارەتی بازرگانی و پێشەسازی رایگەیاند، لەئێستادا ئەپلیکەیشنی پڕکردنەوەی کۆبوونی خۆراک تەنها بۆ پارێزگای هەڵەبجە کارایە و لە ئایندەیەکی نزیک دا پارێزگاکانی هەولێر و سلێمانی و دهۆکیش کارادەکرێت.
ئەمڕۆ شەممە 17-5-2025، وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێم راگەیەندراوێکی بڵاویکردەوە، ئاگاداری هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان دەکەنەوە، لەئێستادا ئەپلیکەیشنی پڕکردنەوەی کۆبۆنی خۆراک تەنها بۆ پارێزگای هەڵەبجە کارایە و لە ئایندەیەکی نزیک دا پارێزگاکانی هەولێر و سلێمانی و دهۆکیش کارادەکرێت و بڵاوی دەکەنەوە.
ئاشکراشیکرد، بۆ ئەو هاوڵاتییانەی کۆبوونیان نییە یان دەیانەوێت خانە جیابکەنەوە یاخود ناوی نوێ زیادبکەن، لە قۆناغی داهاتوودا ئەو خزمەتگوزاریەش چالاک دەبێت.