شاسوار عەبدولواحید: ئەوانەی باسی تەوتین و هەژماری منیان دەکرد درۆ دەکەن
١٧ ئایاری ٢٠٢٥
بڵاویبکەرەوە لە
سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لەسەر بەڵێنەکانی کاتی بانگەشەی بافڵ تاڵەبانی لەبارەی تەوتینەوە راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.
شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، "وەک چۆن پێش هەڵبژاردن وتم درۆ دەکەن دەرکەوت درۆ دەکەن و ئێستا دەڵێن، هەژماری من پێویستی بە هەڵمەتێکی میدیایی گەورەیە تا خەڵک لە سودەکانی هۆشیار بکرێتەوە".
دەشڵێت: "هەرچی حزبی بەناو ئۆپۆزسیۆن و چالاکوانن کە پەلاماری نەوەی نوێیان دەدا، ئێستا ناوێرن باسی سەرۆکی پارتی و یەکێتی و بنەماڵەی بارزانی و تاڵەبانی بکەن چونکە پارە لەوان وەردەگرن".