قسەی دەمیرتاش بۆ چەکدانانی پەکەکە

١٢ ئایاری ٢٠٢٥

بڵاویبکەرەوە لە

هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە لەبارەی خۆهەڵوەشاندنەوەی پەکەکە، دەڵێت، ''ئیدی کاتی ئەوەیە لە هەموو روویێکەوە بە یەکهەڵوێستی و دڵسۆزانە کار بۆ گەورەبوونی تورکیا بکەین''.

ئەمڕۆ دووشەممە 12-5-2025، سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی هەدەپە لەسەر بڕیارەکەی پەکەکە پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، بە بۆنەی دەرئەنجامی کۆنگرەی پارتی، سوپاسی ئیدارەی پارتی دەکەن کە ئەم بڕیارەی دا، بەتایبەت عەبدوڵا ئۆجەلان و سەرجەم سەرکردەکانی پارتە سیاسییەکان.

سەڵاحەدین دەمیرتاش وتوویەتی، "ئیدی کاتی ئەوەیە لە هەموو روویێکەوە بە یەکهەڵوێستی و دڵسۆزانە کار بۆ گەورەبوونی تورکیا بکەین. ئیدی کاتی ئەوەیە کار بۆ بەرقەراربوونی سەقامگیری، ئازادی، خۆشگوزەرانی و دیموکراسی بکەین".

هەروەها ئەوەشی راگەیاندووە: "بەبۆنەی ئەنجامەکانی کۆنگرەی پەکەکەوە، سوپاسی سەرکردایەتیی پەکەکە دەکەم کە ئەم بڕیارەی داوە. سوپاسی هەموو سەرۆکی پارتەکان دەکەم، بەڕێز سەرۆککۆمار، بەڕێز باخچەلی، بەڕێز ئۆزەل، لەسەرووی هەمووشیانەوە بەڕێز ئۆجەلان کە رۆڵیان هەبووە. بە تایبەتیش سوپاسی بەڕێز ئەحمەد تورک و بەڕێز پەروین بوڵدان دەکەم".

لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەی دەمیرتاشدا هاتووە، پێویستە تورکیا لە هەموو رووێکەوە گەشە بکات، هەروەها ئێستا ئێمە بە هیوای ئەو هەنگاوانە دەژین کە بۆ ئاشتی نراون و ئازار و یادەوەری سیری سورەیا ئۆندەر بە ئەزموون دەکەین.