هیندستان و پاکستان ئاگربەستیان ڕاگەیاند
١٠ ئایاری ٢٠٢٥
بڵاویبکەرەوە لە
سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند: "دوای شەوێکی درێژ لە گفتوگۆ و بە نێوەندگیریی ئەمریکا، بە خۆشحاڵییەوە ڕایدەگەیەنم کە هیندستان و پاکستان ڕێککەوتوون لەسەر ئاگربەستێکی تەواو و ڕاستەوخۆ".
ئەمڕۆ شەممە، 10-5-2025، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی Truth Social ئاشکرایکرد، "دوای شەوێکی درێژ لە گفتوگۆ و بە نێوەندگیریی ئەمریکا، بە خۆشحاڵییەوە ڕایدەگەیەنم کە هیندستان و پاکستان ڕێککەوتوون لەسەر ئاگربەستێکی تەواو و ڕاستەوخۆ".
ڕاشیگەیاند: "پیرۆزبایی لە هەردوو وڵات دەکەم کە ژیرانە بڕیاریاندا، سوپاس بۆ گرنگیدانتان بەم بابەتە".
ئەمەش لە کاتێکدایە، تاکو ئێستا بەرپرسانی هیندستان و پاکستان، سەبارەت بەم هەواڵە هیچ لێدوانێکیان نەداوە.