بەلەمێکی کۆچبەران لە نێوان یۆنان و ئیتاڵیا گیریخوارد

١٠ ئایاری ٢٠٢٥

بڵاویبکەرەوە لە

چالاکوانێکی بواری کۆچبەری لە ئەوروپا، ڕایگەیاند: "بەلەمێک لە ئاوی ئازادی، نێوان یۆنان و ئیتاڵیا، بەهۆی جێهێشتنی کاپتنەکەیەوە بە ژمارەیەک کۆچبەرەوە کە بەشێکیان کوردن گیریان خواردووە".

ڕەنج پشدەری، چالاکوانی بواری کۆچبەری لە ئەوروپا، لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند: "بەلەمێک لە ئاوی ئازادی، نێوان یۆنان و ئیتاڵیا، بەهۆی جێهێشتنی کاپتنەکەیەوە بە ژمارەیەک کۆچبەرەوە کە بەشێکیان کوردن گیریان خواردووە و نزیکەی 70 کەسی تێدایە و ژمارەیەکیان کوردن".

دەشڵێت: "ئەو شوێنە کە بە ئاوی ئازاد ناسراوە، لەژێر دەسەڵاتی تایبەتی ئیتاڵیا یان یۆنان نییە، بۆیە زۆر جار تیمەکانی فریاگوزاری بەهانایانەوە ناچن، یان درەنگ دەکەون".

ئاماژەی بەوەشکرد، ڕێکخراوە فریاگوزارییەکانی یۆنانی لە دۆخی کۆچبەرەکان ئاگادارکردووەتەوە بۆ ئەوەی بچن بەهانایانەوە و ڕزگاریان بکەن.