٢٤ تەمموزی ٢٠٢٢
بڕیاربوو سبەینێ 25ی تەمووزی 2022، دابەشکردنی مووچەی مانگی 7 دەستپێبکات بەڵام سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی رایگەیاند، بەهۆی ئەوەی هێشتا موچەی مانگی شەش لە چەند وەزارەتێک و بەڕێوەبەرایەتییەک دابەشنەکراوە، ناتوانن موچەی مانگی 7 دابەشبکەن.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٤ی تەمووزی 2022، سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بودجەی مانگی ٧ لە ئێستادا ئامادەیە بۆ دابەشکردن بەڵام بەهۆی دابەشنەکردنی مووچەی مانگی 6ی چەند شوێنێک لە ئێستادا دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی 7 ناکەن.
دواکەوتنی موچەیە لە کاتێکدایە، لە دوای خۆپیشاندانی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی، بە پێی ڕاگەیەندراوێکی پێشووی حکومەتی هەرێمی کوردستان، دەبوو هەموو مانگێک لە 25مانگدا موچەی فەرمانبەران و موچەخۆران دەبباشبکرایە.
ئەم دواکەوتنانەی هەندێک وەزارەتەکان بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، بەشێکی زۆریان بودجەکانیان لەسەر داهاتی ناوخۆیە و بودجەی تەواوەتی لە کاتی خۆیدا بۆ سەرف ناکرێت.
هەرچەندە، پارەی تەواو بۆ سەرجەم موچە خۆران دابیندەکرێت و ڕەوانەی بانکەکان دەکرێت، بەڵام تاوەکو ئێستا دیار نیە بۆ لە پارێزگای سلێمانی پارە نامێنێت و لە کاتی خۆیدا موچە دابەشناکرێت.