کەشناسی: شەپۆلێکی خۆڵبارین ڕوو لە هەرێم دەکات

١٠ ئایاری ٢٠٢٥

بڵاویبکەرەوە لە

کەشناسی هەرێم ڕایگەیاند، بە گشتی ئاسمانی هەرێم ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزیکی سووک لە هەوادا.

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم، دەربارەی کەشی پێشبینیکراوی ئەمڕۆ و سبەی ڕایگەیاند، بە گشتی ئاسمانی هەرێم ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزیکی سووک لە هەوادا.

ئاماژەی بەوەشکرد، پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

دەربارەی کەشوهەوای سبەینێش ڕایگەیاند، ئاسمان ساماڵ دەبێت لە دوای نیوەرۆوە دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور و هەوری تەواو.

ئەوەشی خستەروو، پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:-

هەولێر : 35 پلەی سیلیزی

سلێمانی : 33 پلەی سیلیزی

دهۆک : 35 پلەی سیلیزی

کەرکوک : 37 پلەی سیلیزی

زاخۆ : 35 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 34 پلەی سیلیزی

سۆران : 32 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : 24 پلەی سیلیزی

گەرمیان : 39 پلەی سیلیزی