١٠ ئایاری ٢٠٢٥
دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق، سكاڵای ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتاری عه‌ره‌بی بۆ ده‌ركردنی فه‌رمانی وه‌لائی بۆ راگرتنی كاركردن به یاسای به‌پارێزگاكردنی هه‌ڵه‌بجه، ره‌تكرده‌وه.
دوای ئه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق بڕیاری به‌پارێزگاكردنی هه‌ڵه‌بجه‌ی ده‌ركرد و سه‌رۆك كۆماری عێراق واژۆی كرد، پێنج په‌رله‌مانتار سكاڵایه‌كیان له دادگای فیدراڵی تۆماركرد و داوایان كرد فه‌رمانێكی وه‌لائی ده‌ربكات بۆ راگرتنی رێکارەکانی یاسای بە پارێزگاکردنی هەڵەبجە تاوەکو ئەوکاتەی دادگا سکاڵای تۆمارکراو لەبارەی شەرعییەتی دانیشتنی پەسەندکردنی یاساکە یەکلادەکاتەوە.
دادگای فیدراڵی عێراق سەبارەت بە بڕیاردان لە سەر ئەو سكاڵایەی لە دژی بە پارێزگابوونی هەڵەبجە تۆماركرابوو، ڕاگەیاندراوێكی بڵاوكردەوە.
لە ڕاگەیاندراوەكەدا دەڵێت، "دوای ئەوەی لە مانگی ڕابردوودا پەرلەمان دەنگی بە یاسای بە پارێزگابوونی هەڵەبجەدا، چەند پەرلەمانتارێكی ناڕازیی لە دژی ئەو بڕیارە سكاڵایان تۆمار كرد، دادگا پێداچوونەوە و خوێندنەوەی بۆ سكاڵاكە كردووە و بڕیاریدا ئەو سكاڵایە ڕەت بكاتەوە".
ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه، دووشه‌ممه 14ـی نیسانـی 2025، په‌رله‌مانی عێراق پڕۆژه یاسایی به پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه‌ی په‌سه‌ند كرد، به‌وپێیه‌ش هه‌ڵه‌بجه بووه 19ـه‌یه‌مین پارێزگای عێراق.