نێردەی ئەمریکا بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئێران ئاگاداردەکاتەوە

١٠ ئایاری ٢٠٢٥

بڵاویبکەرەوە لە

نێردەی سەرۆکی ئەمریکا بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست: ئێران دەبێت دامەزراوەکانی پیتاندنی یۆرانیۆم هەڵبوەشێنێتەوە.

ستیڤ ویتکۆف، نێردەی سەرۆکی ئەمریکا بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لە لێدوانێکیدا لەبارەی پابەندبوونی ئێرانەوە قسەدەکات و دەڵێت: ئێران هیچ بژاردەیەکی تری نییە جگە لە قبووڵکردنی مەرجەکانی ئەمریکا.

هەر لە چاوپێکەوتنەکەیدا ئەوەشی راگەیاند، کە ئێران دەبێت دامەزراوەکانی پیتاندنی یۆرانیۆم هەڵبوەشێنێتەوە.