ئەمڕۆ زێڕ بەچەند مامەڵەی پێوە دەکرێت؟
١٠ ئایاری ٢٠٢٥
بڵاویبکەرەوە لە
دوای ئەوەی لەم ماوەیەی کۆتاییدا، نرخی زێڕ بەرزی و نزمیی بە خۆیەوە بینی، لە ئێستادا نرخی ئۆسەیەک زێڕ بە 3325 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ئەمڕۆ شەممە 10-5-2025، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ بە سێ هەزار و 325 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە رحژانی رابردوو نرخەکەی کەمێک بەرزبووەتەوە
هاوکات، جەنگی بازرگانی و دۆخی جیۆسیاسی و کەمکردنەوەی نرخی سوود هۆکارەکانی گرانبوونی نرخی زێڕن.
نرخی ئێستای زێڕ لە بازارەکانی کوردستان بەم شێوەیەیە:-
مسقاڵێک زێڕی عەیارە 18 بە 580 هەزار دینارە.
مسقاڵێک زێڕی عەیارە 21 بە 677 هەزار دینارە.
مسقاڵێک زێڕی عەیارە 22 بە 709 هەزاردینارە.
مسقاڵێک زێڕی عەیارە 24 بە 774 هەزار دینارە.