٩ ئایاری ٢٠٢٥
کەشناسێک ڕایگەیاند، شەپۆلێكی گەرما ناوچەكانی هەرێم دەگرێتەوە و دوابەدوای ئەوەش لە ناوەڕاستی هەفتەوە باران بارین دەستپێدەكاتەوە و تەوژمە هەوایەکی ساردی جەمسەری دادەبەزێتەوە بۆ سەر ناوچەكانی هەرێم.
شاڵاو هیدایەت، شارەزای كەشناسی لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، حاڵەتێکی تری تاوە باران و هەورە بروسکەی تر بۆ ناو هەفتەی داهاتوو نزیک بۆ ناوەڕاستی مانگ دەرکەوتووەتەوە.
ئاماژە بەوەشکرد، لەکۆتایی ئەم هەفتەیەوە تاكو ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو، پلەکانی گەرما لەسەرجەم ناوچەکان بەشێوازی بەرچاو بەرزدهبنەوە و کەشێکی گەرم هەموو ناوچەکان دەگرێتەوە.
باسی لەوەشكرد، لە دوای ئەو گەرمایە پلەکانی گەرما بەشێوازی بەرچاو دادەبەزنەوە بۆ چەند ڕۆژێک بەهۆی دابەزینی تەوژمە هەوایەکی ساردی جەمسەری لەڕێگای خۆرهەڵاتی ئەوروپاوە بۆ سەر تورکیا و ناوچە جیاوازه کانی تری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دواتر بەلاوازی کاردەکاتە سەر ناوچەکانی هەرێم، لەگەڵ هاتنی ئەم بارستە هەواییە دووباره حاڵەتی تری تاوە باران و هەورە بروسکە و تەرزەی تر دەڕەخسێتەوە بۆ ناوچە جیاوازەکانی هەرێم.