تەرمی مێردمنداڵێک لەم ناوچەیەی هەرێم بە خنکاویی دۆزرایەوە
٩ ئایاری ٢٠٢٥
بڵاویبکەرەوە لە
بەڕێوەبەرایەتی بەرگریی شارستانیی ڕاپەڕین ڕایگەیاند، تەرمی مێردمنداڵێک لەناو گۆمی غەسالەکانی گوندی ئەسریلاندا دۆزرایەوە و کە بۆ مەلەکردن چووبووە ناو گۆمەکەوە.
بەڕێوەبەرایەتی بەرگریی شارستانیی ڕاپەڕین لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاند، ڕووداوێکی خنکان ڕوویداوە کە مێردمنداڵێکی تەمەن 13 ساڵ بووە لە لەناو گۆمی غەسالەکانی گوندی ئەسریلاندا.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو مێردمنداڵە ناوی هەولێر رزگارە و تەمەنی 13 ساڵە، لەگەڵ هاوڕێیەکیدا بەمەبەستی مەلەکردن چوونەتە ناو گۆمەکە، بەڵام بەهۆی نەشارەزایی لە مەلەکردن و هەروەها بوونی قوڕ و لیتە لەناو گۆمەکەدا، نەیتوانیوە خۆی رزگاربکات و بەهۆیەوە خنکاوە.