شۆفێرێکی تانکەر دەستگیرکرا

٩ ئایاری ٢٠٢٥

بڵاویبکەرەوە لە

پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی ڕایگەیاند، بەهۆی لێچوونی ڕێژەیەکی زۆر لە نەوتی ڕەش و دروستکردنی ئاستەنگ و مەترسی بۆ شۆفێران، شۆفێری تانکەرێکییان دەستگیرکرد.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی بڵاویکردەوە، بەهۆی لێچوونی ڕێژەیەکی زۆر لە نەوتی ڕەش و دروستکردنی ئاستەنگ و مەترسی بۆ شۆفێران لەسەر شەقامی سەرەکی نێوان (سەیدسادق- ناڵپارێز) لەلایەن مەفرەزەیەکی بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی ناڵپارێز و بە هاوکاری ئاسایش توانرا شۆفێرەکە دەستگیربکرێت و دەست بەسەر تانکەرەکەیدا بگیرێت.

ئاشکراشیکرد، پەڕاوی لێکۆڵینەوە ڕێکخراوە بۆ وەرگرتنی ڕێکاری یاسایی لەلایەن دادوەری لێکۆڵینەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەهۆی پابەندنەبوون و کەمتەرخەمی شۆفێرانی بارهەڵگری سووتەمەنی و لێکچوون و ڕژانی جۆر و بەرهەمەکانی (نەوت) مەترسی بۆ شۆفێران و ڕووداوەکانی هاتووچۆ دروست دەبێت.