٩ ئایاری ٢٠٢٥
ئەمرۆ هەینی 9-5-2025، کەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئەمرۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور بۆ نیمچەهەور دەبێت، پلەکانی گەرماش بە نزیکی دوو تا سێ پلە بەرزدەبنەوە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
ئەمڕۆ لە راگەیەندراوێکدا، کەشناسی هەرێم پێشبینی کەشوهەوای بڵاوکردەوە و رایگەیاند، "ئەمرۆ ئاسمان ساماڵ و نیمچەهەور دەبێت، پلەکانی گەرماش بەرزدەبنەوە"، کەشناسی عێراقیش رایگەیاند، "ئەگەری هەیە لە سبەینێوە باران و هەورەبروسکە لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەستپێبکات و پێشبینی خۆڵبارینیش دەکەن".
لە بارەی کەشی رۆژانی داهاتووشەوە کەشناسی عێراق دەڵێت، لە سبەینێوە بارانبارین لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان دەستپێدەکات و هەورەبروسکەشی لەگەڵ دەبێت.
ئەوەشی راگەیاند، بارانبارین بە شێوەیەکی پچڕپچڕ هەتاوەکو کۆتایی رۆژی دووشەممە بەردەوامدەبێت.
لە ئێستادا، کەرکوک و گەرمیان لە ریزبەندی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان، بەرزترین پلەی گەرمییان هەیە.
پلەکانی گەرما لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بەم شیوەیەن:
هەولێر : 35 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 32 پلەی سیلیزی
دهۆک : 34 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 36 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 35 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 34 پلەی سیلیزی
سۆران : 32 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 23 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 38 پلەی سیلیزی