پاپای نوێ هەڵبژێردرا...

٨ ئایاری ٢٠٢٥

بڵاویبکەرەوە لە

کاردیناڵەکان پاپایەکی نوێیان هەڵبژارد و رێکارەکان زۆر بە خێرایی بۆ پاپای نوێ جێبەجێ دەکرێت.

دووکەڵی سپی لە دووکەڵکێشی کەنیسەی سیستین بەرز دەبێتەوە و ئەمەش واتای ئەوەیە پاپای نوێ هەڵبژێردرا.

پاپای نوێ، بە دەنگی دوو لەسەر سێی کاردیناڵەکان، بە 267ـەمین پاپای ڤاتیکان هەڵبژێردرا، بە نزیکەیی لە ماوەی کاتژمێرێکی داهاتوودا پاپای نوێ لە باڵکۆنی کەنیسەکەوە دەردەکەوێت کە ڕووی لە گۆڕەپانی سانت پیتەرە.

لە ئێستادا پاپا نوێیەکە دەبرێتە ژوورێکەوە و لە تەنیشت کەنیسەى سیستین، کە لەوێ جل و بەرگی سپی پاپایەتی لەبەر دەکات، پاشان یەکەمین وتاری خۆی وەکو پاپای نوێ بۆ ئامادەبووان پێشکەشدەکات.

هەڵبژاردنی پاپای نوێ لە کاتێکدایە رۆژی 21-04-2025 پاپا فرانسیسی ڤاتیکان کۆچی دوایی کرد و ئەمڕۆ بە دەنگی 133 کاردیناڵ پاپای نوێ هەڵبژێردرا.