پەرلەمانتارێکی نەوەی نوێ: ئەو پارەیەی عێراق رەوانەی کردووە بۆ هەرێم بڕەکەی لە 12.67٪ زیاترە.
٨ ئایاری ٢٠٢٥
بڵاویبکەرەوە لە
پەرلەمانتارێکی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێکیدا رایگەیاند، ئەو بڕە پارەیەی لەلایەن بەغداوە نێردراوە بۆ هەرێم لە 12.67٪ زیاترە لە بڕی پێویست.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 8-5-2025، رێبوار ئەوڕەحمان، پەرلەمانتاری نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێکیدا دەڵێت، "ئەو بڕە پارەیەی وەزارەتی دارایی عێراق رەوانەی کردووە بۆ هەرێم بڕەکەی لە 12.67٪ زیاترە.
راشیگەیاند، وەکو فراکسیۆنی نەوەی نوێ بەردەوامن لە فشارەکانیان و قسە لەگەڵ سەرۆک وەزیرانـی عێراق و وەزارەتی دارایی عێراق دەکەن کە بۆ ناردنی مووچە چاوەروانی روونکردنەوەی دادگای فیدراڵی نەکەن، بەڵکو مووچە بنێرن دواتر چاوەروانی وەڵام و روونکردنەوەی ئەوان بن.