سوپای پاکستان: 25 درۆنی هیندستانمان تێکشکاند کە سەرجەمیان دروستکراوی ئیسرائیل بوون

٨ ئایاری ٢٠٢٥

بڵاویبکەرەوە لە

سوپای پاکستان ڕایگەیاند، لە شەوی چوارشەممەوە 25 درۆنی ھیندستانیان خستووەتە خوارەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئەحمەد شەریف شودری، بەڕێوەبەری گشتیی لە یەکەی پەیوەندیيە گشتییەکانی سوپای پاکستان، لە ڕاگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە: "لە دوێنێ شەوەوە تاکو ئێستا هیندستان 25 درۆنی لە جۆری هارۆپ ڕەوانەی ناوچەکانمان کردووە و ئەمەش کردەیەکی دیکەی ئاشکرای دەستدرێژی سەربازییە".

ئاماژە بەوەشکرد، سوپاکەیان لە ئامادەباشی تەواودایە و لە دوێنێوە بە گشتی 25 درۆنیان خستووەتە خوارەوە.

باسی لەوەشکرد، ئەو درۆنانەی تێکشکێندراون، دروستکراوی ئیسرائیلن.