کارگەی ڕیسایکلینکردنی خۆڵ و خاشاک دروستدەکرێت
٤ ئایاری ٢٠٢٥
بڵاویبکەرەوە لە
سەرۆکی شارەوانی هەولێر ڕایگەیاند، دەیانەوێت کارگەیەکی پێشکەوتووی ڕیسایکلینکردنی خۆڵ و خاشاک لە هەولێر دروستبکەن.
ئەمڕۆ یەکشەممە، 4-5-2025، کارزان هادی، سەرۆکی شارەوانی هەولێر، لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند: "لە پەیوەندیداین بۆ ئەوەی بتوانین کارگەیەکی پێشکەوتووی ڕیسایکلینکردنی خۆڵ و خاشاک بکەینەوە، ئێستا لە پڕۆسەی کارکردنین".
ڕاشیگەیاند: "هەفتەی ڕابردوو شەش تەن زبڵ و خاشاکمان شیکردەوە بۆ لێکۆڵینەوە، تاکو بزانین ئەو زبڵ و خاشاکە چەندی ماددەی پلاستیکە و چەندی خۆراکە".
دەشڵێت: "ئەگەر کاری داپۆشین زبڵ و خاشاک نەکرێت، کاریگەری لەسەر کەشوهەوا دروست دەکات و زۆرجار دەبێتە هۆی دروستبوونی ئاگر و پیسبوونی ژینگە و دروستبوونی بۆنێکی ناخۆش لەناو شاردا، لەماوەی 10 ساڵی ڕابردوو ئەو کێشانەمان هەبوو، بەڵام ئێستا ئەو گرفتەمان نەماوە".