تونێلی پێشڕەو دادەخرێت
٢٩ نيسانی ٢٠٢٥
بڵاویبکەرەوە لە
قائیمقامیەتی قەزای شارباژێر ڕایگەیاند، ئەمڕۆ بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک بە مەبەستی چاککردنەوە تونێلی پێشڕەو دادەخرێت.
ئەمڕۆ سێشەممە، 29-4-2025، قائیمقامیەتی قەزای شارباژێر، لە ئاگادارییەکیدا بڵاویکردەوە، بەمەبەستی ئەنجامدانی کاری چاککردنەوە تێیدا ئەمڕۆ تونێلی پێشڕەو لە کاتژمێر (11:00-1:00) ی نیوەڕۆ بەڕووی شۆفێراندا دادەخرێت.
ڕاشیگەیاند، لەکاتی داخستنی تونێلەکە شۆفێران دەتوانن ڕێگای سەر شاخی ئەزمەڕ وەک ڕێگای جێگرەوە بەکاربهێنن.