٢٧ نيسانی ٢٠٢٥
وتەبێژی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بەهۆکارێکی نادیار دوورخرایەوە لە پۆستەکەی و گرژی و ئاڵۆزییەکانی نێوان هێزەکانی یەکێتیش زیاتر بوون، کاتێک دوێنێ لەلایەن هێزیكی یەکێتی هێرشکرایە سەر بەرپرسێکی باڵای ئەو حزبە و لە چەند رۆژی رابردووشدا لەلایەن هێزێکی دیکەوە تەقە لە پاسەوانەکانی وتەبێژی یەکێتی کراوە و دوو پاسەوانی بریندارکراون.
ئەنجومەنى سەرکردایەتیى یەکێتى کۆبوونەتەوە و بەپێی زانیارییەکان لە کۆبوونەوەکە رایگەیاند، لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاردراوە وتەبێژى مەکتەبى سیاسیى یەکێتى کە سەعدى ئەحمەد پیرەیە لاببرێت.
بەپێی زانیارییەکان، چەند رۆژێک لەمەوبەر هێزیكی یەکێتی لەگەڵ پاسەوانەکانی سەعدی ئەحمەد پیرە دەبێت بە دەمەقاڵێیان، لە ئەنجامدا، فیشەک بە دوو پاسەوانیەوە دەنێن و بەسەختی برینداریان دەکەن، هەر بەپێی زانیارییەکان پاسەوانەکان ئێستا لە نەخۆشخانەن و چارەسەری پزیشکی وەردەگرن.