ڕۆژێکی هەفتەی داهاتوو دەکرێتە پشوو

٢٣ نيسانی ٢٠٢٥

بڵاویبکەرەوە لە

بەبۆنەی یادی کرێکارانی جیهانەوەیە، عێراق ڕۆژی پێنج شەممەی داهاتووی کردە پشووی فەرمی.

بەپێی ڕۆژمێری پشووەکان لە عێراق، ڕۆژی پێنج شەممەی هەفتەی داهاتوو کەدەکاتە 1/5/2025، لەسەرجەم دام و دەزگاکان پشووی فەرمی دەبێت.

ڕۆژی 1ـی ئایار جەژنی کرێکارانی جیهانە و سەرجەم دام و دەزگاکان پشوویان دەبێت.

لەلایەکی دیکەوە، بەپێی ڕۆژمێری پشووەکانی حکومەتی هەرێم، بەهەمانشێوە ڕۆژی 1ـی ئایار پشووی فەرمییە لەسەرجەم دام و دەزگاکانی حکومەت.

پەرلەمانی عێراق لە 22ـی ئایاری 2024، ڕۆژی 1ـی ئایار کە جەژنی کرێکارانی جیهانە بەفەرمی کردە پشوو لەسەرجەم دام و دەزگاکان.