کوردێک یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربان دیاریدەکات

٢٣ نيسانی ٢٠٢٥

بڵاویبکەرەوە لە

شارەزایەكی بواری گەردوونی كورد یەكەم ڕۆژی جەژنی قوربانی ئەمساڵی دیاریدەکات.

سیروان سااڵح، شارەزای بواری گەردوونی و كەشناسی لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، ڕۆژی چوار شەممە ( 28-5-2025) دەبێتە یەكەم ڕۆژی مانگی (زیلحیجە)ی كۆچی و بەوەش دەبێتە یەکەم ڕۆژی نۆمینەی حاجییان.

ئەوەشی خستەڕوو، ڕۆژی پێنج شەممە (5-6-2025) دەبێتە ڕۆژی وەستانی حاجییان لە كێوی عەرەفە و ڕۆژی هەینی (6-6-2025 ) دەبێتە یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربانی پیرۆز.

لەلایەکی دیکەوە، ناوەندی فەلەكی نێودەوڵەتیی دەڵێت، ڕۆژی هەینی 6ی حوزەیران دەبێتە یەكەم ڕۆژی جەژنی قوربانی ئەمساڵ.