٢٣ نيسانی ٢٠٢٥
بەڕێوەبەری دابەشکردنی ئاوی دەوروبەری سلێمانی ڕایگەیاند، ئەم ساڵ کەم بارانباریوە و هەندێک کارێز ئاوی تیا نەماوە، بەو هۆیەوە پێدانی ئاو لە وەرزی هاویندا کەمدەکات.
ئەمڕۆ چوارشەممە، شیروان جەمال، بەڕێوەبەری ئاوی دەوروبەری سلێمانی لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، بەهۆی کەمی بارینی بارانەوە کە لەسەدا 60ی پار بارانباریوە، ئەگەرچی پاریش وەک پێویست باران نەباری بوو بەڵام لە چاو ئەمساڵد باشتر بوو، لە هەندێک شوێن ئاستی ئاوی بیرەکان زۆر دابەزیوە و لە هەندێک شوێنی دیکە وشکیان کردووە، هەندێک کانیاو وشکی کردووە، هەندێک کارێز ئاوی تیا نەماوە، بەو هۆیەوە پێدانی ئاو لە وەرزی هاویندا کەمدەکات.
ئەوەشی خستەڕوو، ئاستی ئاوی بەنداوی دوکان دابەزیوە، بەڵام ئەو پڕۆژانەی ئاوی خواردنەوە بۆ سلێمانی دابین دەکەن بەردەوامن لە دابینکردنی ئاو بۆ هاووڵاتییان، بەڵام کەمی بارانبارین کاریگەری خۆی دەبێت بەتایبەت لە وەرزی هاویندا.
ڕوونیشیکردەوە، لە قەزاو ناحییەکاندا لە ئێستاوە هەستمان بە مەترسی کەمبوونەوەی ئاو کردووە، بۆیە لێرەوە بە دەرفەتی دەزانین داوا بکەین هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان بێنە سەر هێڵ و بودجەی زیاتر بۆ سێکتەری ئاو دابین بکەن.
ئاشکراشیکرد، لە قەزاو ناحییەکاندا لە ئێستاوە هەستمان بە مەترسی کەمبوونەوەی ئاو کردووە، بۆیە لێرەوە بە دەرفەتی دەزانین داوا بکەین هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان بێنە سەر هێڵ و بودجەی زیاتر بۆ سێکتەری ئاو دابین بکەن.