ئێران: ئەمریکا نیازی پاک نیە بۆ ڕێککەوتن

٢٣ نيسانی ٢٠٢٥

بڵاویبکەرەوە لە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، ئەمریکا هیچ نیاز پاکییەکی جددی بۆ ڕێککەوتن نیشان نادات.

ئیسماعیل بەقائی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، ئەمریکا نایەوێت لەگەڵمان بگاتە هیچ ڕێککەوتنێک، نیاز پاکی نیشان نادات و ئەمریکا بە سەپاندنی گەمارۆکانی بۆسەر ئێران سیاسەتێکی دووژمنکارانە پەیڕەو دەکات.

ئەوەشی خستەڕوو، بە ڕوونی دیارە ئەمریکا نایەوێت لە گەڵماندا بگاتە هیچ ڕێککەوتنێک و هیچ نیاز پاکییەکی جددی بۆ ڕێککەوتن نیشان نادات.