٢٣ نيسانی ٢٠٢٥
کەشناسی هەرێم ڕایگەیاند، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و لە هەندێ ناوچە ئەگەری نمەباران هەیە و پلەکانی گەرماش دادەبەزن.
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم، پێشبینی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی بڵاوکردەوە و تێیداهاتووە، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت، لەگەڵ زیادبوونى خێراى با، ئەگەرى نمەباران هەیە لەسەر ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانى پارێزگاى دهۆک بە ئەگەرى زیاتر، وە هەروەها بەشێک لە سنوورى پارێزگاى هەولێر.
ڕاشیگەیاند، پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارەکراوەکانی دوێنێ.
دەربارەی کەشوهەوای سبەینێش ڕایگەیاند، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت بە گشتى، ئەگەرى نمەباران هەیە لەسەر ناوچە شاخاوییەکانى ئیدارەى سەربەخۆى سۆران و بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکانى سنوورى پارێزگاى سلێمانی.
ئاماژەی بەوەشکردووە، پلەکانی گەرما کەمێک نزم دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ.
بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:-
هەولێر : 32 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 30 پلەی سیلیزی
دهۆک : 31 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 34 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 31 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 30 پلەی سیلیزی
سۆران : 28 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 19 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 36 پلەی سیلیزی