وادەی یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربان دیاریکرا

٢١ نيسانی ٢٠٢٥

بڵاویبکەرەوە لە

سەنتەری فەلەكناسی نێودەوڵەتی وادەی یەكەم رۆژی جەژنی قوربانی لە وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی دیاریكرد.

سەنتەری فەلەكناسی نێودەوڵەتی لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاند، مانگی زولحجە لە ئێوارەی رۆژی سێشەممە رێكەوتی 27ی ئایاری 2025 بەدەر دەكەوێت و لە زۆرێك لە وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی دەتوانرێت بە چاوی ئاسایی و تەلیسكۆب ببینرێت.

ئەوەشی خستەڕوو، واتە رۆژی چوارشەممە رێكەوتی 28ی ئایار یەكەم رۆژی مانگی زولحجە دەبێت.

سەنتەری فەلەكناسی نێودەوڵەتی ئاشکراشیکرد، رۆژی 6ی حوزەیران (مانگی شەش) یەكەم رۆژی جەژنی قوربان دەبێت.