ئەو کەسەی زێڕی ساختەی لە هەولێر ساخ کردبۆوە دەستگیرکرا

٢٠ نيسانی ٢٠٢٥

بڵاویبکەرەوە لە

ئاسایشی هەولێر ڕایگەیاند، تۆمەتبارێک کە بڕێک زێڕی ساختەی لە بازاڕەکانی شاری هەولێر ساخ کردبۆوە دەستگیرکرا.

ئەمڕۆ یەکشەممە، 20-4-2025، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، دوای ئەوەی لە لایەن چەند شوێنکارێکی (زێڕنگری) لەشاری هەولێر ئاگادار کراینەوە کە کەسێک لە چەند دوکانێکی زێڕنگری هەڵساوە بە فرۆشتن و ساخ کردنەوەی چەند پارچە زێڕێکی ساختە.

ئاشکراشیکرد، دوای ئەنجامدانی بەدوادچون لە لایەن هێزەکانمانەوە، ناسنامەو شوێنی تۆمەتبارەکەمان دەستنیشان کرد،بەناوی (ڕ ، أ ، ڕ) کە خەڵکی وڵاتی سوریایە.

ئەوەشی خستەڕوو، دواتر بەفەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر تۆمەتباری ناوهاتومان دەستگیر کرد.

ئاسایشی هەولێر داوا دەکات، هەر کەسێک سکاڵای یاسای لەسەری هەیە سەردانی بەڕێوەبەریەتیەکەیان بکات.