دابەشکردنی مووچەی مانگی چوار دەستیپێکرد
٢٠ نيسانی ٢٠٢٥
بڵاویبکەرەوە لە
وەزارەتی دارایی عێراق دەستی بە دابەشکردنی مووچەی مانگی چوار کرد و حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێمی کوردستانیش هێشتا لیستی مووچەی بۆ بەغدا نەناردووە.
ئەمڕۆ یەکشەممە، 20-4-2025، وەزارەتی دارایی عێراق ڕایگەیاند، فەرمانگەی ژمێریاریی وەزارەتەکە دەستی بە دابەشکردنی مووچەی مانگی چوار کرد و داواش لە یەکەکانی ژمێریاریی وەزارەت و پارێزگاکان و دەستە سەربەخۆکان دەکات، نوێنەریان بۆ تەواوکردنی ڕێکارەکانی وەرگرتنی مووچە ڕەوانە بکەن.
داواشی لە وەزارەتەکان کرد، پابەندی ئەو خشتە مانگانەیە بن کە بۆ ڕیزبەندی دابەشکردنی مووچەکە دانراوە.
دابەشکردنی مووچەی مانگی چواری فەرمانبەرانی عێراق، لە کاتێکدایە کە تا ئێستا حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێمی کوردستان، لیستی مووچەی ئەم مانگەی بۆ بەغدا نەناردووە.