دەربارەی مووچە دڵنیایی دەدرێت

١٩ نيسانی ٢٠٢٥

بڵاویبکەرەوە لە

ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق، ڕایگەیاند: "لە ڕووی یاساییەوە هیچ گرفتیک لەبەردەم مووچەی ئەم مانگەدا نییە".

دارا سێکانیانی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق، لە لێدوانێکدا بە دەزگای قەڵەم"ـی ڕاگەیاند: "چاوەڕواندەکرێت ڕێکارە یاساییەکانی لیستی مووچە تەواوبکرێت و بنێردرێت بۆ بەغدا".

ئاشکراشیکرد، "لە ڕووی یاساییەوە هیچ گرفتیک لەبەردەم مووچەی ئەم مانگەدا نییە".

ڕاشیگەیاند: "بڕیاربوو هەموو 10ـی مانگێک لە کاتی خۆیدا ئەنجومەنی وەزیران مووچە بنێرێت، بەڵام تاکو ئێستا نەیناردووە و هیوادارین لە ئایندەیەکی نزیکدا لە عێراق ڕێکارەکانی تەواوبکرێت و بگات".

ئەمەش لە کاتێکدایە، 19 ڕۆژ لە مانگی 4 تێپەڕیووە و تاوەکو ئێستا لیستی مووچەی ئەم مانگە بۆ بەغدا نەنێردراوە.