کۆبوونەوە لەبارەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان ناکرێت
١٩ نيسانی ٢٠٢٥
بڵاویبکەرەوە لە
بڕیاربوو ئەمڕۆ کۆبوونەوەکەی نێوان وەزارەتی نەوتی فیدراڵی، کۆمپانیاکانی نەوت و وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان بەڕێوەبچێت بەڵام هەڵوەشایەوە.
ئەمڕۆ شەممە 19-4-2025، عەبدولساحب بزوون، وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند: "ئەمڕۆ هیچ کۆبوونەوەیەک لەنێوان وەزارەتی نەوتی فیدراڵی، کۆمپانیاکانی نەوت و وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوت ناکرێت".
ئەمەش لە کاتێکدایە، ڕۆژی چوارشەممە 16ی نیسان، وەزیرى نەوتى عێراق ڕایگەیاندبوو: "ڕۆژی شەممە 19ی نیسان، شاندێکى وەزارەتى سامانە سرووشتیەکانی هەرێمی کوردستان، سەردانى بەغدا دەکات بۆ دەستپێکردنەوەى دانوستاندنەکان بۆ هەناردەکردنەوەى نەوت".