١٩ نيسانی ٢٠٢٥
چواله‌ی سه‌وز، یه‌کێکه له به‌رهه‌مه ڕووه‌کییه‌کانی سه‌ره‌تای وه‌رزی به‌هار که تام و چێژێکی تایبه‌تی خۆی هه‌یه لای هاوڵاتییان بە گشتی و خەڵکی کوردستان بە تایبەتی هەیە.
هاوکات، به جۆرێک له خۆراکه به‌سووده‌کان داده‌نرێت بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ، ده‌وڵه‌مه‌نده به چه‌ورییه تاکه سوود به‌خشه‌کان و ماده‌ی دژه‌ئۆکسان و ڤیتامینه‌کانی وه‌ک (A ،B B6 ،E ،K ،C ) له‌گه‌ڵ کانزه‌کان وه‌ک سۆدیۆم، پۆتاسێوم، فسفۆڕ، ئاسن، کالسیۆم، پۆتاسیۆم، مه‌گنسیۆم، مه‌نگه‌نیز، سلنیۆم، زینک، ڕیشاڵ، ئاو و کاربۆهیدرات.
کامه‌ران ڕەسوڵ ژاژڵه‌یی، پسپۆڕی زانستی خۆراک گرنگترین سووده‌کانی چواله‌ی سه‌وزی خستووەتەڕوو، کە بریتین لە:-
1. پاراستنی کێشی له‌ش و ڕێگه‌گرتن له قه‌ڵه‌ویی و یارمه‌تی دابه‌زینی کێش ده‌دات له کاتی ڕێجیمدا.
2. یارمه‌تی دابه‌زینی کۆلیستڕۆڵی خراپ دەدات له خوێندا به ڕێژه‌ی %12.
3. یارمه‌تی کۆنتڕۆڵکردنی ئاستی شه‌کره له خوێندا و ڕێگه‌گرتن له تووشبوون به نه‌خۆشی شه‌کره.
4. خۆپاراستن له جه‌ڵته‌ی دڵ و مێشک و نه‌خۆشی ته‌سکبوونه‌وه‌ی خوێنبه‌ره‌کان.
5. پارێزگاری له ته‌ندروستی دڵ و مێشک و به‌هێزکردنیان دەکات.
6. ڕێگری دەکات له دروستبوونی به‌ردی زراو له‌گه‌ڵ یارمه‌تیدانی پاکبوونه‌وه‌ی جگه‌ر و له‌ش له ماده ژه‌هراوییه‌کان.
7. خۆپاراستن له نه‌خۆشی نه‌رم بوونه‌وه‌ی ئێسک و چه‌ندین جۆری شێرپه‌نجه.
8. نه‌هێشتنی قه‌بزی و هه‌ندێ میکرۆبی ناو کۆئه‌ندامی میز و میزه‌ڕۆ.
9. ڕێگریدەکات له نه‌خۆشی ئه‌لزه‌هایمه‌ر و به‌هێزکردنی یاده‌وه‌ری.
10. به‌هێزکردنی مووه‌کانی قژ و پاراستن له سپی بوون و هه‌ڵوه‌رینی قژ.
11. پاراستنی ته‌ندروستی پێست و گه‌شبوونه‌وه‌ی و نه‌هێشتنی چرچولۆچ و خاڵ و زیپکه و سیسی ده‌م و چاو.
*بۆ وەرگرتنی سوودەکان، باشتره ڕۆژانه نزیکه‌ی (30 ــ 35 ده‌نکی لێبخورێت له نێوان ژه‌مه‌کان.
زیانه‌کانی زۆر خواردنی چواله:-
1. زیادکردنی کاریگه‌ری لاوه‌کی هه‌ندێ ده‌رمانی زه‌خت و دڵه‌کزێ و ده‌رمانی دژه‌مه‌ینی خوێن.
2. هه‌ست کردن به ته‌مه‌ڵی.
3. ئاوسانی سک و زیادکردنی غازات.