بەهای زێڕ دابەزی
١٧ نيسانی ٢٠٢٥
بڵاویبکەرەوە لە
نرخی زێڕ، لە بازاڕەکانی جیهاندا بەراورد بە ئێوارەی دوێنێ، نزیکەی 29 دۆلار بۆ هەر ئۆنسەیەک لە بەهاکەی دابەزی.
ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، نرخی یەک ئۆنسە زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بە سێ هەزار و 310 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا، جێگای باسە دوێنێ چوارشەممە، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ سێ هەزار و 339 دۆلار بوو.
نرخی ئێستای زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان:-
مسقاڵێک زێڕی عەیارە 18 به 590 هەزار دینارە.
مسقاڵێک زێڕی عەیارە 21 به 690 هەزار دینارە.
مسقاڵێک زێڕی عەیارە 22 به 722 هەزار دینارە.
مسقاڵێک زێڕی عەیارە 24 به 788 هەزار دینارە.