ئاگاداری هەردوو باڵی گۆڕان کراوەتەوە بەیەکەوە کۆنگرە ببەستن
١٧ نيسانی ٢٠٢٥
بڵاویبکەرەوە لە
کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق، بڵاویکردووەتەوە، 26-4-2025، کۆنفڕانسی گۆڕان لە سلێمانی گرێدەدرێت.
ئەمڕۆ پێنجشەمە، بەپێی نوسراوی ژمارە (س/٤٩١) لە (١٧ی ٤ی ٢٠٢٥) ئۆفیسی سلێمانی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق، بزوتنەوەی گۆڕان'ــی ئاگادار کردووەتەوە کە ڕۆژی (٢٦ی ٤ی ٢٠٢٥) کۆنفڕانسی گۆڕان لە سلێمانی گرێدەدرێت.
نوسراوەکەی ئۆفیسی سلێمانی پشتی بەستووە بە نوسراوی ژمارە (ش.ح/خ لە ١٦ی ٤ی ٢٠٢٥) فەرمانگەی پارت و ڕێکخراوەکان و فەرمانی ئەنجومەنی کۆمسیاران ژمارە (م٣ الاستسنائی ١١) لە (٩ی ٤ی ٢٠٢٥).
پێشتریش بزوتنەوەی گۆڕان لە بەیاننامەیەکدا لە 9-4-2025، ئامادەیی خۆیان دەربڕێ بەپێی یاسا و ڕێنماییەکان چاوەڕێی وادەی نوێی بەستنی کۆنفڕانس بن، کە لەلایەن کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق سەرپەرشتی بکرێت.


