١٦ نيسانی ٢٠٢٥
یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆی تایبەت بە یانەی ڕیاڵ مەدرید بەردەوام لە یارییە گرنگەکاندا بنمیچی یاریگاکەی دادەخات، ئەمەش بۆتە جێگای پرسیاری هاندەران و هەوادارانی تۆپی پێ، ئایە بۆچی ڕیاڵ مەدرید بنمیچی یاریگاکەی دادەخات؟.
پاش نۆژەنکردنەوەی یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ و گەورەکردنی یاریگاکە، ئەندازیارەکانی یاریگاکە تایبەتمەندیەکیان لە بنمیچی یاریگاکەدا دروست کردووە کە دەکرێت بنمیچی یاریگاکە بە شێوەی ئۆتۆماتیکی بکرێتەوە و دابخرێت ئەمەش لەبەر چەند هۆکارێکی گرنگ کە یەکێک لەوانە بریتییە لە هۆکاری کەش و هەوا، نەڕۆشتنەدەرەوەی دەنگ بۆ دەرەوەی یاریگاکە، پاراستنی ئاسایش و سەلامەتی یاریگاکە، بەڵام یانەی ڕیاڵ مەدرید بۆ هۆکارێکی دیکە بنمیچی یاریگاکەی دادەخات، ئەویش بۆ ترساندنی یانەی بەرامبەرە چونکە داخستنی بنمیچی یاریگایەکە وا لە یاریگایەکە دەکات دەنگی هاندەران زیاتر بڵاوببێتەوە، ئەمەش کاریگەری سایکۆلۆجی(دەروونی) دەکاتە سەر یاریزانانی یانەی بەرامبەر و هەستی ترسیان بۆ زیاد دەکات.