١٦ نيسانی ٢٠٢٥
مەحموود فەوزی، کە نەوەیەکی شێخ سەعیدی پیرانە، ئێستا لە شاری سلێمانییە بە مەبەستی بەشداریکردن لە دیداری سلێمانی.
مەحموود فەوزی لە لێدوانێکدا بە "قەڵەم"ـی ڕاگەیاند: "من بۆ ماوەی دوو ڕۆژ لە سلێمانی دەبم و بەشداری لە دیداری سلێمانی دەکەم".
وتیشی: "ئەم دیدارە بۆ کورد و سلێمانی گرنگە و هیوادارم بەشێوەیەکی باشتر ساڵانە بەردەوام بێت تا ئێمەش پشتگیری بکەین".
شێخ سەعیدی پیران کەسایەتییەکی گرنگی مێژووی کوردە کە لە ساڵی 1865 لە گوندی پیران لە ناوچەی ئەرزەنجان لە باکووری کوردستان لەدایک بووە.
شێخ سەعید بە شێوەیەکی سەرەکی ناسراوە بە ڕێبەرایەتیکردنی ڕاپەڕینێکی گەورە دژی دەوڵەتی نوێی تورکیا لە ساڵی 1925، ئەم ڕاپەڕینە وەک "ڕاپەڕینی شێخ سەعید" ناسراوە و یەکەم ڕاپەڕینی گەورەی کورد بوو دژی سیاسەتەکانی کەمال ئەتاتورک.
ڕاپەڕینەکەی شێخ سەعید لەلایەن هێزەکانی تورکیاوە سەرکوتکرا و خۆی و 47 هاوڕێی لە 29ی حوزەیرانی 1925 لە ئامەد لە سێدارەدران.
