زانیاری نوێ لەسەر لیستی مووچەی مانگی نیسان ڕاگەیەندرا

١٦ نيسانی ٢٠٢٥

بڵاویبکەرەوە لە

وتەبێژی جێگرى سەرۆکوەزیرانى ماوەبەسەرچووی هەرێم، ڕایگەیاند، لیستی مووچەی مانگی نیسان ئامادەیە و بڕیارە هەفتەی داهاتوو لیستەکە بنێردرێت بۆ بەغدا.

سەمیر هەورامی، وتەبێژی جێگرى سەرۆکوەزیرانى ماوەبەسەرچووی هەرێم، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: "لیستی مووچەی مانگی نیسانی فەرمانبەر و مووچەخۆرانی هەرێم بە سیستمی پەیڕۆڵ ئامادەیە".

ڕاشیگەیاند: "بڕیارە هەفتەی داهاتوو لیستەکە بنێردرێت بۆ بەغدا و وردبینی تێدادەکرێت".