نرخی زێڕ گەیشتە بەرزترین ئاست
١٦ نيسانی ٢٠٢٥
بڵاویبکەرەوە لە
نرخی زێڕ بەرزترین بەهای مێژوویی تۆمارکرد و لە ئێستادا یەک ئۆنسە زێڕ، بە سێ هەزار و 288 دۆلار، مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە، 16-4-2025، نرخی یەک ئۆنسە زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا گەیشتە سێ هەزار و 288 دۆلار کە ئەمە بەرزترین نرخە لە مێژووی مامەڵەکردن بەو کانزایەوە.
هاوکات، خواست لەسەر زێر بەردەوام لە بەرزبوونەوەدایە لەلایەن وڵاتانەوە و بەمەش بەردەوام نرخەکەی لە بەرزبوونەوەدایە.