حەماس: وەڵامی پێشنیازی نوێی ئیسرائیل بۆ ئاگربەست دەدەینەوە

١٥ نيسانی ٢٠٢٥

بڵاویبکەرەوە لە

سەرکردەیەکی بزووتنەوەی حەماس ڕایگەیاند، لە ماوەی 48 کاتژمێری داهاتوو، بزووتنەوەکە وەڵامی پێشنیازی نوێی ئیسرائیل لەبارەی ڕاگەیاندنی ئاگربەست دەداتەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە، 15-4-2025، ئاژانسی فرانس پرێس لە زاری سەرکردەیەکی حەماسەوە ڕایگەیاند، بە ئەگەرێکی زۆرەوە بزووتنەوەکە لە 48 کاتژمێری داهاتوودا وەڵامی پێشنیازی نوێی ئیسرائیل بۆ ڕاگەیاندنی ئاگربەست، لە رێگەی وڵاتانی نێوەندگیر میسر و قەتەرەوە دەداتەوە.

سەرکردەیەکی دیکەی بزووتنەوەی حەماس کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت بە ئاژانسەکەی ڕایگەیاند، بزووتنەوەکە ئامادەیە سەرجەم بارمتە ئیسرائیییەکان ئازاد بکات، بەڵام هیچ پێشنیازێکی دیکە جگە لە ئاگربەستێکی هەمەیشەیی و کشانەوەی تەواوەتیی ئیسرائیل لە کەرتی غەززە و هاتنە ناوەوەی هاوکارییەکان بۆ نێو کەرتەکە قبووڵ ناکات.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بۆ ئاژانسی فرانس پرێس ئاشکرای کرد، پێشنیازی ئیسرائیل کە حەماس لە ڕێگەی وڵاتانی نێوەندگیرەوە لە کۆبوونەوەی ڕۆژی یەکشەممەدا لە قاهیرە، وەریگرتووە، بریتییە لە؛ ئازادکردنی نیوەی بارمتەکانی ئیسرائیل لە ماوەی هەفتەی یەکەمدا.