پارتی: دابەشکردنی پۆستەکانی حکومەت بۆ لێژنەکان بەجێدەهێڵین
١٥ نيسانی ٢٠٢٥
بڵاویبکەرەوە لە
وتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند: کۆبوونەوەی ئەمڕۆمان لەگەڵ یەکێتی زۆر دۆستانە بەڕێوەچوو، دەشڵێت، دابەشکردنی پۆستەکانیش بۆ لێژنەکان بەجێدەهێڵین.
ئەمڕۆ سێشەممە، 15-4-2025، مەحموود محەممەد، وتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، لە کۆبوونەوەی داهاتوو دەچینە ناو وردەکارتی زیاتر بۆ پێکهێنانی حکومەت، هەردوولا دەمانەوێت ئەو حکوومڕانییەی پێویستە لە کوردستان هەبێت، دابەشکردنی پۆستەکانیش بۆ لێژنەکان بەجێدەهێڵین.
ئەمڕۆ هەردوو شاندی باڵای پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بۆ تاوتوێکردنی پێکهێنانی کابینەی دەیەم لە بارەگای مەکتەبی سیاسی پارتی لە پیرمام، کۆ بوونەوە.