دوکاندارەکان ئاگادار دەکرێنەوە؛ گۆڕانکاری لە جلوبەرگی سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن دەکرێت

١٥ نيسانی ٢٠٢٥

بڵاویبکەرەوە لە

دیوانی وەزارەتی پەروەردە ڕایگەیاند، بەنیازین گۆڕانکاریی لە دیزاین و ڕەنگی جلوبەرگی منداڵانی باخچە و قوتابیان و خوێندکاران بکەین.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی دیوانی وەزارەتی پەروەردە لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، دیوانی وەزارەتی پەروەردە ئاگاداری بەخێوکارانی قوتابیان و خوێندکاران و ئەو بەڕێزانەش دەکاتەوە، کە بازرگانی جلوبەرگی ناوەندەکانی خوێندنی حکومی دەکەن. کە بۆ ساڵی خوێندنی 2026-2027( واتا ساڵی خوێندنی2025-2026 وەک ساڵانی ڕابردوو دەبێت، بەنیازین گۆڕانکاریی لە دیزاین و ڕەنگی جلوبەرگی منداڵانی باخچە و قوتابیان و خوێندکاران بکەین.

ئاشکراشیکرد، وەک ئەوەی لە یاسا و ڕێنماییەکان هەیە، لامان پەسەند بوو، کە هەر بەڕێزێک لەو بوارە کار دەکات زیان نەکات و لە ئێستاوە ئاگادار بن.