بەرگری شارستانی سۆران داوا دەکات ئۆتۆمبێلەکانتان دابپۆشن
١٥ نيسانی ٢٠٢٥
بڵاویبکەرەوە لە
بەرگری شارستانی سۆران، داوا لە هاوڵاتییانی سنوورەکە دەکات بەهۆی هاتنی شەپۆلێکی تەرزەبارین و وەک ئامادەکاری، ئۆتۆمبێلەکانیان دابپۆشن.
بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سۆران بڵاویکردەوە، بەپێی پێشبینییەکان ئەگەری هاتنی شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین و تەرزەبارین دەکرێت، بۆیە داوا لە هاوڵاتییانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەکەین ئامادەکاری بکەن بەتایبەت بۆ ئۆتۆمبێلەکانیان لە شوێنی پارێزراو پارکینگ بکەن تا لە زیان بەدووربن.
ئەمەش لە کاتێکدایە، هەفتەی ڕابردوو شەپۆلێکی چڕی تەرزەبارین سنووری سۆرانی گرتەوە بەهۆیەوە زیاتر لە 200 ئۆتۆمبێل زیانیان بەرکەوتبوو.