سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران بەڵێنیداوە ئەمڕۆ دەنگدان لەسەر بەپارێزگاکردنی قەزای تەلەعفەر بکرێت

١٥ نيسانی ٢٠٢٥

بڵاویبکەرەوە لە

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران بەڵێنیداوە کە بڕگەیەکی دانیشتنی ئەمڕۆی ئەنجومەنی نوێنەران تایبەت بکرێت بە دەنگدان لەسەر بەپارێزگاکردنی قەزای تەلەعفەر.

موختار موسەوی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، ئێوارەی دوێنێ دووشەممە، سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران بەڵێنیداوە کە بڕگەیەکی دانیشتنی ئەمڕۆی ئەنجومەنی نوێنەران تایبەت بکرێت بە دەنگدان لەسەر بەپارێزگاکردنی قەزای تەلەعفەر.

ڕاشیگەیاندووە: “پێشنیازی بەپارێزگاکردنی تەلعەفەر پێشهاتێکی نوێ نییە، بەڵکو زیاتر لە نیو سەدە پێش ئێستا پێشنیارکراوە، بەڵام ئەوکات ڕژێمی پێشوو بڕیاری دواخستنی داوە، بەڵام پێشنیازەکەی ئێستا، هەڵگری هیچ ڕەهەندێکی نیشتمانی و تائیفی نییە و لەپێناو زامنکردنی مافەکانی خەڵکی ئەو قەزایەیە”.

تەلعەفەر لەڕووی ڕووبەرەوە یەکێکە لە گەورەترین قەزاکانی عێراق و دەکەوێتە ڕۆژئاوای پارێزگای نەینەوا، دانیشتووانەکەی بە 300 هەزار کەس دەخەمڵێندرێت.

.