بەهۆی خۆڵبارینەوە لەم پارێزگایانە کرایە پشوو

١٥ نيسانی ٢٠٢٥

بڵاویبکەرەوە لە

بەهۆی خۆڵبارین و پیسبوونی هەواوە، لە پارێزگاکانی ئیلام، کرماشان و لوڕستانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ئەمڕۆ سێشەممە، کرایە پشوو.

ئەمڕۆ سێشەممە، 15-4-2025، مەهدی پازۆکی، بەڕێوەبەری گشتی کۆنترۆڵی قەیرانی پارێزگای لوڕستان لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، بەهۆی هاتنی شەپۆلێکی خۆڵبارین بۆ سنووری پارێزگاکە، بە بڕیاری پارێزگاری لوڕستان، ئەمڕۆ سێشەممە لە سەرجەم فەرمانگە، بانکەکان، قوتابخانەکان و زانکۆکانی پارێزگاکە پشوو دەبێت.

ئاشکراشیکرد، بریارەکە، فەرمانگە خزمەتگوازییەکان و ناوەندە تەندروستییەکانی پارێزگاکە ناگرێتەوە.