سبەینێ کرایە پشووی فەرمی

١٥ نيسانی ٢٠٢٥

بڵاویبکەرەوە لە

بەبۆنەی سەری ساڵی ئێزیدییەکان، سبەینێ لە سەرجەم دامودەزگاکانی حکومەت کرایە پشووی فەرمی.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی کاربەڕێکەر، بڵاویکردەوە: "ڕۆژی چوارشەممە، 16ی نیسانی 2025 بەپێی ساڵنامەی فەرمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەبۆنەی سەری ساڵی ئێزدییان، لە سەرجەم دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان پشووی فەرمی دەبێت".

دەشڵێت: "ڕۆژی پێنجشەممە، 17ی نیسانی 2025 دەوامی فەرمی دەستپێدەکاتەوە".