١٥ نيسانی ٢٠٢٥
کەشناسی هەرێم ڕایگەیاند، لە سەرجەم ناوچەکە، هەندێ کات لێزمە باران و ئەگەرى هەورە تریشقە و بارینى بەفر لەسەر لووتکەى شاخە بەرزە سنوورییەکان هەیە.
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم، پێشبینی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی بڵاوکردەوە و دەڵێت: "کەش هەور و باراناوى دەبێت لە سەرجەم ناوچەکەمان هەندێ کات لێزمە باران و ئەگەرى هەورە تریشقە و بارینى بەفر لەسەر لووتکەى شاخە بەرزە سنوورییەکان هەیە".
دەشڵێت، کاریگەرى ئەم شەپۆلە لەشەودا کۆتایی دێت.
وتیشی، پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە بە (5-7) پلە لە تۆمارەکانی دوێنێ.
دەربارەی کەشوهەوای سبیەینێش وتی، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت، بە گشتى و ئەگەرى نمەبارانى کەم لەسەر هەندێ ناوچەى شاخاویی هەیە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە بە (3- 4) پلەى سیلیزى.
بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:-
هەولێر : 15 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 17 پلەی سیلیزی
دهۆک : 12 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 18 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 13 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 16 پلەی سیلیزی
سۆران : 11 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 6 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 21 پلەی سیلیزی