١٥ نيسانی ٢٠٢٥
کارەبای سلێمانی بڵاویکردەوە، به‌بڕی زیاتر له (110) ملیۆن دینار پڕۆژەی گەیاندنی كارەبای بەردەوام(24 کاتژمێر) بۆ تۆڕی ڕووناكی چەند شەقامێكی ناو شاری سلێمانی جێبه‌جێ ده‌كرێت.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی بڵاویکردەوە، له چوارچێوه‌ی پڕۆژه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایەتیەکە له‌سه‌ر بودجه‌ی داهاتی 8%ی كاره‌با و به‌سه‌رپه‌رشتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی دابه‌شكردنی كاره‌بای سلێمانی، به‌بڕی زیاتر له (110) ملیۆن دینار پڕۆژەی گەیاندنی كارەبای بەردەوام(24 کاتژمێر) بۆ تۆڕی ڕووناكی چەند شەقامێكی ناو شاری سلێمانی جێبه‌جێ ده‌كرێت.
ئاشكراشێکردووە، كۆی گوژمەی پڕۆژەكە بریتیە لە (105,529,000) و بڕیارە لە ماوەی (180) ڕۆژدا تەواوبكرێت.
شەقامەكانیش بریتین لە:
- دانانی محەویلەیەكی كویسك بۆ تۆڕی ڕووناكی شەقامی (كانی با) قڕگە لەسەر فیدەری 128.
- گەیاندنی كارەبای بەردەوام بۆ شەقامی شێخ سەلام.
-گەیاندنی كارەبای بەردەوام بۆ شەقامەكانی مادام میتران، مامۆستایان و ئیسكان.