شەپۆلێکی چڕی خۆڵبارین ڕووی لە عێراق کردووە

١٥ نيسانی ٢٠٢٥

بڵاویبکەرەوە لە

لە ڕۆژی دووشەممەوە شەپۆلێکی چڕی خۆڵبارین، ژمارەیەک پارێزگای عێراقی گرتووەتەوە و بەهۆیەوە سەدان کەس تووشی هەناسەتەنگی بوون و ڕەوانەی نەخۆشخانەکان کراون.

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی بەسرە بڵاویکردەوە، تا شەوی دووشەممە 749 کەس کێشەی هەناسەتەنگیان بۆ دروستبووە و گەیەندراونەتە نەخۆشخانەکە.

ئەمەش لە کاتێکدایە، بەهۆی بەرزبوونەوەی حاڵەتەکان و چڕبوونەوەی خۆڵبارینەکە، ئەمڕۆ لە پارێزگاکە کرایە پشووی فەرمی.

لەلایەکی دیکەوە تەندروستی میسان بڵاویکردەوە، لەسەرجەم نەخۆشخانەکانی پارێزگاکە، 650 نەخۆش گەیەندراونەتە نەخۆشخانەکە، کە تووشی حاڵەتی هەناسەتەنگی ببوون.

هاوکات، لە پارێزگاکانی نەجەف زیاتر لە 250 حاڵەت و لە دیوانییە 342 حاڵەت تۆمارکراون.