لیستی مووچە ڕەوانەی بەغدا دەکرێت
١٤ نيسانی ٢٠٢٥
بڵاویبکەرەوە لە
ئاژانسی بەغداد الیوم ڕایگەیاند، هەرێم لە ئێستادا سەرقاڵی ئامادەکردنی لیستی مووچەیە و بەمنزیکانە دەینێرێت بۆ حکومەتی بەغدا.
ئەمڕۆ دوو شەممە، ئاژانسی بەغداد الیوم لە زاری سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە ڕایگەیاند، لە ئێستادا لایەنە پەیوەندیدارەکان لە وەزارەتی دارایی هەرێم سەرقاڵی ئامادەکردنی لیستی مووچەن، وەک ئامادەکارییەک بۆ ناردنی بۆ بەغدا لە ماوەی چەند ڕۆژی داهاتودا.
ئەوەشی خستەڕوو، بەغدا لەدوای 25ی نیسانەوە بڕی 950 ملیار دینار وەک موچە بۆ فەرمانبەرانی هەرێم بۆ مانگی (نیسان/4) دەنێرێت، بە بەکارهێنانی هەمان میکانیزم کە لە دو مانگی ڕابردودا گیراوەتەبەر.
ئاشكراشیکرد، نزیكەی 300 هەزار فەرمانبەر مووچەكانیان لە ڕێگەی پڕۆژەی هەژماری من-ەوە وەرگرتووە.